الاثنين، 3 يوليو 2017

شيعرى خوم ئەی یار لە شەوێکی ئارام دا بیرم لە تۆ دەکردەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن تۆم ناسی بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن خیانەتت کرد بیرم لەوە کردەوە کە چۆن ئەو بەڵێنانەی بەمنت دا شکاندت بیرم لەوە کردەوە کە چۆن منت گریاند دڵی منت وەك شوشەیەکی شکاو پارچەپارچە کرد لە کوێیە لە کوێیە ئەو یارەی کە شەوانە بە شیعر خۆشەویستی خۆی بۆمن دەرەبری دەمێکە لای من مردووە .بەلام ئیتر بەسە دەمەوێ لە ژیانم دەرتکەم چونکە تۆ شایانی خۆشەویستی من نەبووی تۆ شایانی ئەوە نەبووی کە شەوانە بۆت ئەگریام تۆ شایانی ئەوە نەبووی کە دل تەنگ دەبووی دەردە دڵم لەگەل دەکردی و دلنەوایم دەدایەوە بەلام گەردەنت ئازا دەکەم چونکە من وەک تۆ دل رەق و بێ وەفا نیم ھیچی ترم نەما بۆ وتن تاکو پێت بلێم و وەسفی دل رەقیت پێبکەم لە مەو دوا تۆ مردووی لە لای من ماڵ ئاوا یاری بێ وەفا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق